١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٣٣
Source: Mehrnews
کەوتنەخوارەوەی درۆنی خۆکوژی لە زاخۆ و 4 مووشەک لە کەرکوک پشت ڕاست کرایەوە

دژەتیرۆری کوردستان بە فەرمی پشت راستی کردەوە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپێکی سنوری ناحیەی دەرکار لە زاخۆ کەوتووتە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان بە فەرمی پشت راستی کردەوە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپێکی سنوری ناحیەی دەرکار لە زاخۆ کەوتووتە خوارەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دەوروبەری کاتژمێر 12.20 خولەکی ئەمشەو درۆنێک لەناو بینای قوتابخانەی کەمپەکە کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

تا ئێستا دیارنییە ئاراستەی درۆنەکە لەکوێوە بووە، بەڵام زیان بەر قوتابخانە کەوتووە.

هاوکات دەنگی چەندین تەقینەوە لە کەرکوک بیسترا.

چوار درۆن لە کەرکوک کەوتە خوارەوە و یەکێکیان بەر ماڵێک کەوت کە 11 سەرخێزانی تێدابووە و هەموویان سەلامەتن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha